دەسەڵاتدارانی تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە گیان لەدەستدانی ژمارەیەک کەسی ڕاگەیاند لە ئەنجامی لافاوێکی بەهێز کە باشووری ئەو وڵاتەی گرتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە پارێزگاکانی رووها و سەمسووری باکووری کوردستان پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
درەنگانی شەوی رابردوو بارانێکی بەخوڕ و لافاو پارێزگاکانی رووها و سەمسوور گرتەوە کە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتەوە و ژمارەیەك خێمەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانیش ژێرئاو كەوتن.
ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوو چەند بوومەلەرزەیەکی بەهێز باکوری کوردستان و تورکیای هەژاند کە بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران ماڵ و ژێرخانی ماڵ وێرانبوون.