کۆرتوا لێدوان لەسەر کلاسیکۆ و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی دەدات

کۆرتوا لێدوان لەسەر کلاسیکۆ و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی  دەدات

 تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی دوای بردنەوەی ڕیال مەدرید بەرامبەر لیڤەرپوول قسەی کردوو باسی لە رووبەڕووبوونەوەی مانچستەرسیتی و یاری کلاسیکۆ کرد.

  یاریزانە بەلجیکییەکە باسی لە یارییەکەی لیڤەرپوڵ کرد و وتی :" یارییەکی باش بوو بۆ ئێمە، هەوڵیان دا هەل دروست بکەن ئەوان دەزانن کە دەتوانین سزای بەرامبەر بدەین،  ئەوان زوو بەدوای گۆڵدا دەگەڕان و لەوێ یارییەکە دەکرا بگۆڕێت، بەڵام ئێمە دەسەڵات و پێگەیشتنمان نیشان دا".


 لە لێدوانەکەیدا گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە سەبارەت بە قۆناغی چارەکی کۆتایی و کلاسیکۆ ئاماژەی بە ڕکابەرەکەی کرد و وتی :"  مانچێستەر سیتی؟ دەبێت ڕێز لە هەموو تیپێک بگریت، هەموو تیپەکان زۆر باشن، ساڵی ڕابردوو دەیبینین، شتێک لە ڕۆژی یەکشەممە و دواتر باقی .”


 هەروەها سەبارەت بە ئیلکلاسیکۆ، کۆرتوا وتی:" خولەکە قورس دەبێت ئەگەر سەرکەوتن بەدەست نەهێنین، بەڵام دەمانەوێت بە سەرکەوتن بچینە گێمی دووەمەوە ".


 گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە خواستی ڕیال مەدریدی بۆ ڕکابەریکردن لە چامپیۆنزلیگ و جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دووپاتکردەوە و دەڵێت :" دەبێت هەوڵبدەین تا دەتوانین لە هەموو شتێکدا بڕۆین، ڕەنگیشە لە مانگی نیساندا هیچ یارییەک نەکەین  لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا نازانین کێ دژی کێ یاری دەکەین، گرنگە ڕۆژی یەکشەممە سەرکەوتن بەدەستبهێنین، بەردەوامبین  لە شەڕکردن بۆ خولەکە، لە گەڕانەوەدا تۆ یاری جام و دواتر چامپیۆنزلیگ دەکەیت، بەڵام تۆ دەبێت یەکشەممە لەبیر بکات”.


 کۆرتوا گەڕایەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر باسی ڕووبەڕووبوونەوەی مانچستەر سیتی بکاتەوە و وتی : "دەبێت یاری دوای یاری ببینیت، ئەوان باسی ترسی ئێمەیان دەکرد دوای ئەوەی لیڤەرپوول بە ئەنجامی 7-0 لە مانچستەر یونایتدی بردەوە، دواتر سەرکەوتنمان بەدەستهێنا".


 ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ هالاند باش بوو، بەڵام گۆڵەکان لێدانی سزا و لێدانی سەر بوون، ئەگەر یاری بکەین بە هەمان متمانەی ساڵی ڕابردوو یاری دەکەین ".


 سەبارەت بە ڕیال مەدرید کە تیپی پاڵێوراو بێت بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ وتی : "ڕەنگە، ساڵی پار کارەکتەری خۆمان نیشان دا، هێشتا هەندێک ڕێزمان هەیە، بەرامبەر ئەیاکس دۆڕاین، بەرامبەر سیتی، بەرامبەر چێڵسی یاریمان کرد، ساڵی ڕابردوو بە بردنەوە ئەوەمان نیشان دا ئێمە دیسان لەوێین”.


 کۆرتوا ئاماژەی بە لکلاسیکۆ و دۆسیەی نێگریرا کرد و وتی:" لە ژووری جلگۆڕین شوێنی ئەوەی یانەکە دەیڵێت پەیڕەوی دەکەین، ئەوە لە دەستی ئێمەدا نییە، ئێمە لە تۆپی پێی خۆمانداین ".


 لە کۆتاییدا وتی :" هیوادارین هەرکەسێک فیکە لێدەدات هەمیشە ڕاستگۆ بێت، ناوبژیوان دەتوانێت هەڵە بکات، بەڵام دەبێت ڕاستگۆ بن ".


AM:11:19:16/03/2023