هاندەرانی پاریس سانجێرمان ڕووبەڕووی میسی دەبنەوە

ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لیۆنێل مێسی، ترسی ئەوەی هەیە  کە لە یارییەکەی تیپەکەی بەرامبەر ڕێن، لە یەکشەممەی داهاتوو لە خولی فەرەنسا، ڕووبەڕووی دۆخێکی شەرمەزارکەر ببێتەوە.


 ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی" بە گێڕانەوەی کۆمەڵێک هاندەری پاریس سانجێرمان و یەکێتی ئۆڵتراسی یانەکە، پشتڕاستی کردەوە کە لە یاریگای پرینسێس پارک قسەی ناشرین بە مێسی دەوترێت ".


 رۆژنامەکە ڕوونیکردەوە کە مێسی بە تەنیا لەلایەن هاندەرانی پاریسییەوە دەکرێتە ئامانج لە غیابی پێکانەکەی نەیمار جونیۆر، لە توڕەیی دووبارە نەبوونەوەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایرن میونشن ".


 هاندەرانی  پاریس سان جێرمان پێیان وایە ئاستی مێسی لە دوو یاری تیپەکە بەرامبەر بایرن نائومێدکەر بووە ".


 ڕۆژنامەکە هەروەها گێڕانەوەی ناڕەزایی هاندەرانی پاریسی لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی هێناوەتەوە، بەو پێیەی موچەیەکی زۆر گەورە وەردەگرێت کە هاوتا نیە لەگەڵ ئاستەکانی لە یاریگادا ".


PM:08:23:16/03/2023