بوومەلەرزەیەکی بەهێز سلێمانی و هەڵەبجە و پێنجوێنی هەژاند
کاتژمێر ٩:٣٣ ی ئەمشەو بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەڵەبجە و سلێمانی و پێنجوێنی هەژاندو لە هەولێر و کەرکوک و بەغداو دیالەش هەستی پێکرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بوومەلەرزەکە سەنتەرەکەی نزیک هەڵەبجە بووە بە دوری زیاتر لە ٢٥ کم.
هێزی بوومەلەرزەکە ٤:٨ پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
PM:09:58:16/03/2023