بانكی ناوەندی سەبارەت بە نرخی دۆلار و فرۆشتنی بەنزین بڕیاری نوێی دەركرد

ئەمڕۆ هەینی بانكی ناوەندی عێراق دەربارەی فرۆشتنی سووتەمەنی لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنی بە نرخی فەرمی دۆلار بڕیارێکی نوێی  دەركرد.

بانكی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە" لە سەرەتای مانگی داهاتوودا بە هاوکاری لەگەڵ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان، فرۆشتنی سووتەمەنی لە نۆ وێستگەی سووتەمەنی بەغدای پایتەخت لە ڕێگەی كارتی بانكییەوە جێبەجێ دەكرێت و چەند خاڵێكی دانی پارە لە رێگەی پارەدانی ئەلیكترۆنییەوە دادەمەزرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی پارە لە رێگەی كارتی بانكییەوە دەبێت كە چەند جۆرێكی هەیە لەوانە كارتی پێشوەخت پارەدراوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو هەنگاوە سەرەتای پڕۆژەیەكی گەورەیە كە هەموو كۆمەڵگە دەگرێتەوە بە ئامانجی كەمكردنەوەی بەكارهێنانی پارەی كاش و پاراستنی پارەیە. 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندی عێراق ناوی ئەو وێستگانەی بڵاوکردووەتەوە کە سووتەمەنی لە رێگەی كارتەوە دەفرۆشن بریتین لە:

یەكەم/ وێستگەكانی بەرەی كەرخ:

– وێستگەی یەرمووك، نزیك هێڵی شەمەندەفەر/داودی
– وێستگەی یەكەمی پۆلیس، گەڕەكی زانكۆ
– وێستەگی ئوم تبوڵ، گەڕەكی ناوخۆ
– وێستگەی ریسالە، مەنسوور

دووەم/ وێستگەكانی بەرەی رەسافە:

– وێستگەی سەعدوون، شەقامی سەعدوون
– وێستگەی ئەبو ئەقلام، كەڕادەی ناوەوە
– وێستگەی موسای كوڕی نەسیر، كەڕادە
– وێستگەی خاڵسە، وەزیرییە
– وێستگەی بەتاوین


PM:02:22:17/03/2023