وێنە.. چۆپی فەتاح بە جلێکی جیاواز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، چۆپی فەتاح نوێترین وێنەکانی خۆی بە ستایلێکی جیاواز بڵاوكردەوە. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستاگرام)، تازەترین وێنەکانی خۆی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردەوە کە لە وێنەکاندا چۆپی تەواو جیاواز و شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت. 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


PM:12:06:18/03/2023