هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای کەلار- ناحیەی ڕزگاری ئۆتۆمبێلێک ژنێك دەشێلێت و دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" پێشنیوەڕێ ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - ڕزگاری نزیک گەڕەکی کەلاری کۆن ئۆتۆمبێلێک لە جۆری فلات لە ژنێکیدا کە دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا".
ڕاشیگەیاندووە" لە ئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٤)ی هاتووچۆ بەندکراوە".