وێنە و ڤیدیۆ.. پەرواز حسێن ستایلی خۆی گۆڕی

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد پەرواز حسێن بە ستایلێکی نوێ و سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەرواز نوێترین گرتە ڤیدیۆ و چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و لە پۆستێکیدا دەڵێت" وەک مانگ درەوشاوە بە، له دوورەوەش ڕووناكى ببەخشه". 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری رانییە لە دایکبووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، چەند ساڵێک پێش ئێستا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووە، کە خاوەنی دووکچن بە ناوەکانی (گلێنە و گۆنا)، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبرکێی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپە بە زمانی کوردی و عەرەبی.


PM:01:15:18/03/2023