چاڤی لە کۆنگرەکە دەڵێت دەمانەوێت کلاسیکۆ بەم ئەنجامە ببەینەوە

 لەکۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری سبەی کلاسیکۆ چاڤی قسەی کردوو باسی لە یاریەکە کرد کە یەکشەممە کاتژمێر11:00ئەنجام دەدرێت.

چاڤی سەرەتا لە کۆنگرەکە وتی : "ئێمە خۆمان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە کردووە ، ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە  لە دوایین کلاسیکۆ ، زیاتر  کۆنترۆڵی تۆپ بکەین، بەڵام دەبینم ڕیال مەدرید چێژ لە هێز وەردەگرێت ، لەڕووی جەستەییەوە زۆر زیاتر پێشکەوتنی بەدەستهێناوە وەک لە مانگی یەکدا،  کلاسیکۆ هەمیشە وایکردووە پێشبینی نەکراوە سبەی ڕووبەڕووی تیپێک دەبینەوە کە پاڵەوانی خولەکە و ئەوروپایە لە نوێترین وەشانیدا، ئەمەش تەنها سەختی ئەم یارییە ڕوون دەکاتەوە".

 چاڤی وتیشی : " ئێمە دەمانەوێت کامپ نو فشاری جەماوەری زیاتری هەبێت، بەڵام لەگەڵ ڕێزگرتن لە یاریزانانی بەرامبەر ، نامانەوێت مەترسی لەسەر پێدری بکەین، سبەی یاری کۆتایی نییە دەبێت سبەی لەسەر یاریگای خۆمان بەهێز بین ، دەمانەوێت ئاستی باشی خۆمان لەبەردەم هاندەرانمان نیشان بدەین".

 چاڤی لەسەر ڤینسیۆس و ئاراوخۆ وتی: " ڤینیسیۆس یاریزانێکە جیاوازی دروست دەکات ئاراوخۆ لە ڕووی جەستەییەوە بەهێز و خێرا و یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان، کاتێک هەوڵی راگرتنی ڤینیسیۆسی دا، سەرکەوتوو بوو".

 لەبەردەوامی قسەکانی چاڤی وتی: " چانسی سبەی 50% بۆ هەر تیپێکە، ڕەنگە کەمێک زیاتر بین چونکە لە کامپ نو یاری دەکەین خەڵک پێیان باشە بۆ نموونە 4-0، بەڵام ئەمە زۆر قورسە، نازانن یارییەکە لە بەرامبەر ڕکابەرێکی وەک ڕیال مەدرید چۆنە، بردنەوەیان بە 1-0 سەرسوڕهێنەر دەبێت، نایاب دەبێت، نایاب دەبێت".
 
لە کۆتایدا وتی: "ئێمە بە شێوەیەکی سروشتی و ئارام ئامادەکاری بۆ یارییەکە دەکەین، دەزانین دەتوانین لە لالیگا ململانێ بۆ نازناوەکە گورزێکی بەهێز بوەشێنین، بۆ زۆرێک لە یاریزانەکان ئەمە یەکەم نازناوی لالیگایان دەبێت ئەگەر نازناوەکە بەدەستبهێنین، ئەوان زۆر دڵخۆشن". ، بەڵام تا دەتوانین بە شێوەیەکی سروشتی کارمان لەسەر یارییەکە کرد”.


PM:04:06:18/03/2023