ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٨ ی ئازار نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزدەبێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٨٥٠ دینارە، بەیانی لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.
ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ و دوێنێ هەینی بەهۆی پشووە بانکی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشت،
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنج شەممەی ڕابردوو بڕی یەک ملیار و ٥٦ ملیۆن و ٩٩٨ هەزار و ٤٨٤ دۆلاری فرۆشتووە، کە ڕۆژانەی ٢١١ ملیۆن و ٣٩٩ هەزار و ٦٩٦ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (١٩.٦١%) بەرزبووەتەوە.