هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان جامی لاوانی ئاسیای لەسەر حیسابی عێراق بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان تاجی نازناوی پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٠ ساڵانی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە عێراقی بردەوە،ئەمەش لە یاری کۆتاییدا.

 لە گێمی یەکەمدا کۆمەڵێک هەل بۆ هەردوو تیپەکەی بەخۆیەوە بینی بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ، بۆیە گێمی یەکەم بە یەکسانبوونێکی بێ گۆڵ کۆتایی هات.

 لە گێمی دووەمیشدا هەڵبژاردەی عێراق هەلی پێشکەوتنی لەدەست دا.   کاتێک   پاسێک  بۆ هێرشبەر عەبدولقادر جەمیل کە بە تەنیا لە گۆڵی ئۆزبەکستاندا بوو، و تۆپەکەی ئاڕاستەی گۆڵ کرد بەڵام گۆڵپارێز بۆریمۆرۆدۆڤ ڕزگاری کرد.

هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان لە خولەکی (٧٠)دا لێدانی سزای بەدەستهێنا، کە لە خولەکی (٧٢)دا لەلایەن عومەر عەلی ڕاچمۆنالیڤ هێرشبەری هەڵبژاردەی ئۆزبەکستانەوە جێبەجێکراو کرایە گۆڵ.

 
 بەم شێوەیە هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری شەشەم نەیتوانی پاڵەوانێتی کیشوەری بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی پێشتر پێنج جار نازناوەکەی لە ساڵانی 1975، 1977، 1978، 1988 و 2000 بەدەستهێنا، هەروەها لە ساڵی 2012دا جارێک پلەی دووەمی بەدەستهێنا .
 


PM:07:48:18/03/2023