کەشەوهەوای ئەم هاوینە راگەیەندرا


سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، عامر جابری ئاشکرای دەکات، هاوینی داهاتوو وشک نابێت و بارانبارین لە مانگی ئازاردا بەردەوام دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی عێراق لە زاری، عامر جابری، سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراقەوە بڵاویکردەوە " کەشەهەوای هاوینی داهاتوو وشک نابێت، بەڵام پلەکانی گەرمی نزیک لە تۆمارکراوەکانی هاوینی پێشتر دەمێنێتەوە".

سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراقەوە جەخت دەکاتەوە کە ئەمساڵ بارانی باش باریووە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو.
" ناوچەکانی هەرێم بارانبارینێکی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە و لە چەند رۆژی رابردوودا بڕی ١٠٤ ملیم باران لە هەرێم باریوە و لە مانگی ئاداریشدا بارانبارین و گۆڕانی کەش بەردەوام دەبێت".( عامر جابری دەڵێت).

ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی بە بەراورد بە ساڵی پار بە رێژەیەکی بەرچاو زیاتر هەژمار کرد. 



PM:09:00:18/03/2023