کەشناسی راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم لە راگەیاندنێکدا رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستانی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو راگەیاندنە، لە زاخۆ زیاترین رێژەی بارانبارین باریووە کە ١٨ ملم بووە، دهۆک ١١ ملم، سلێمانی ١٠ ملم و ناوچەکانی تر کەمتر باریووە.

ئەوە لە کاتێکدایە کەشناسی ئەمڕۆ دوو شەممە لە راگەیاندنی کەشوهەوای رۆژانەدا، کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبی سێ شەممەش باران دەبارێت.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزرەیش کە ماڵپەرێکی جیهانی کەشوهاوایە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بارانبارین بەردەوام دەبێت.
 

PM:11:51:20/03/2023