پەرەسەندنی رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو کۆپتەرەکەی هەسەدە لە دهۆک درێژەی هەیەو، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایانگەیاند" کەو ئەو کۆپتەرانە هیچ پەیوەندیەکی بەوانەو نییە، هەسەدە هێزێکی سەربەخۆن".
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا - پێنتاگۆن لە راگەیاندنێکدا دەڵێت "ئەوان بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بەو رووداوەوە نەبووە و هیچ زانیارییەکی پێشوەختەشیان لەبارەیەوە نەبووە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی لێداوانەکەیدا دەڵێن "ئەمریکا هیچ پەیوەندییەک یان بەشداریی گەشتە هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە نییە. هەسەدە هێزێکی سەربەخۆیە و خۆیان ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دەکەن".
دەشڵێن" ئێمە بەردەوام هاوبەشی هەسەدەین لە ئۆپەراسیۆنەکانی لەنێوبردنی داعش و جارێکی دیکە دەیڵێینەوە نە ئەمریکا و نە هاوپەیمانان پەیوەندییان بە رووداوی هەلیکۆپتەرەکەوە نەبووە، یان هیچ زانیارییەکشمان نەبووە پێش ئەوەی هێلیکۆپتەرەکە بکەوێتە خوارەوە".
رۆژی ١٥ی ئهم مانگه نۆ ئهندامی هێزهكانی دژهتیرۆری رۆژئاڤا (YAT) به دوو ههلیكۆپتهر ویستویانه بهرهو شاری سلێمانی له ههرێمی كوردستان بڕۆن".