بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیلۆن راگەیاند " ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس لە ناحیەی گاپیلۆنی سەر بەقەزای شارباژێڕ وەرگەڕاو لە ئەنجامدا دوو پۆلیس گیانیان لە دەستدا.
بەڕێوەبەری ناحیەی گاپیلۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی " سپی " وتی " ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە سێ فەرمانبەری پۆلیسی ناحیەی گاپیلۆنی تێدابووە و لە ئەنجامی رووداوەکە دوو لە کارمەندەکان گیانیان لەدەستداوە و ئەوی دیکەشیان برینداربووە".
لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو دوو کارمەندەی پۆلیس کە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان تەمەنی ٣٠ ساڵە و ئەوەی دیان ٥٠ ساڵ و هەردووکیان خێزاندارن".
ئەو دوو پۆلیسە خەڵکی رانییەن و لە بەرێوەبەرایەتی ناحیەی گاپێلۆن دەوامیان دەکرد.
ئەمڕۆ هاوشێوەی ئەم رووداوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەسی برینداربوون.