لە عێراق نرخی گەنمی جوتیاران دیاریدەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگرن، زۆترین کاتیش بۆ پێدانی پارەی بەرهەمەکان بە جوتیاران دوو هەفتە دەبێت". 

عەباس ئەلعەلیاوی وەزیری کشتوکاڵی عێراق ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هەر تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ دینار لە جوتیاران دەکڕین و پێویستە دوای دروێنەکردنی لە ماوەی دوو هەفتەدا جوتیارەکان گەنمەکە ڕادەستی سایلۆکان بکەن". 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێککەوتن کراوە لەسەر ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی وەرگرتنی بەرهەمی گەنم لەلایەن کۆگا و فرۆشگاکانی وەزارەتی بازرگانییەوە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕێنمایی ئەنجومەنی وەزیران ئەو جوتیارانەی لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی پشتیوانی حکومەت گەنمیان بەرهەم هێناوە، لێیان وەردەگیرێت و حکومەت لێیان دەکڕێتەوە. 


PM:07:53:23/03/2023