وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت" بە درۆن هێرشکرایە سەر بنكەیەكی سەربازی هاوپەیمانان لە حەسەكە کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژرا و پێنج سەربازی دیکەش بریندار بوون".
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١:٣٨) خولەک بە درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لە ئاکامدا بەڵێندەرێکمان کوژراوە و پێنج سەربازی دیکەش برینداربون و سەرجەمیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندروستی هاوپەیمانان لە عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماژەی بەوەشکردوە لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و بنکەیەکی گروپێکی چەکداری نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بۆردومانکرد.
وهزارهتى بهرگرى ئهمریكا جهختیش دهكاتهوه، له سوریا دهمێننهوه و بهردهوام دهبن له شهڕى دژى داعش کە ئەمەش ئاسایش و سەقامگیری بۆ تەواوی ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە.