پۆلیسی دهۆک رایگەیاند " ئەمڕۆ هەینی تەرمی کەسێک بە سووتاوی دۆزرایەوەو ناسنامه‌كه‌ی نازانرێ."
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە میدکانی ڕایگه‌یاند " ته‌رمه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن شوانێك له‌نێوان ئاقاری گوندی ئێسیا و سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی شێخان دۆزراوه‌ته‌وه".
دەشڵێت " به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕووخساری كه‌سه‌كه هه‌موو سووتاوه و، هیچ ناسنامه‌یه‌كیشی پێ نه‌بووه، تا ئێستا ته‌رمه‌كه نه‌ناسراوه‌ته‌وه.