سەرۆکی رابیتەی لالیگا هۆشداری بە بەرشەلۆنە دەدات

خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا نیگەرانی خۆی لە دۆسیەی نێگریرا ناوبژیوان دەربڕی، کە لەگەڵ بەرشەلۆنە تۆمەتبارە بەوەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا پارەی پێدراوە  پێش ئەوەی پۆستەکەی جێبهێڵێت.
 
 تێباس لەبارەی دۆسیەی نێگریرا لێدوانێکی دا و وتی: ئەگەر باسی نەکەین زۆر نیگەران دەبم - ئەوە وا دەکات خەوم لەدەست بدەم چونکە مەترسیدارترین شتە لەڕووی ناوبانگ و دادپەروەری ڕکابەرییەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا بەسەرمان هاتووە لە مێژووی تۆپی پێ".


وتیشی :"  من نیگەرانم لەوەی کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەین... بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی یانەکە و ڕکابەرییەکان." چونکە پارەدانەکان ماوەی ١٨ ساڵە بەردەوامە. باشە ئەگەر بەرشەلۆنە بەو شێوەیە ئارام بێت کە بانگەشەی بۆ دەکەن، با ئارامی خۆیان بۆ هەموومان بگوازنەوە و هەموومان ئارام دەبین، پێویستمان بە ڕوونکردنەوە هەیە، ئەگەر ئارام بن و ڕوونکردنەوەکان بۆ خۆیان بهێڵنەوە، پێموایە پێویستە نیگەران بن ".


AM:02:17:25/03/2023