لە گەرمیان بەهۆی ڕووداوێکى هاتووچۆوە شۆفرێری ماتۆرسکلێك گیانی لەدەستدا

‌دیمەنی ساتی ڕووداوەکە
ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی ئادار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان شۆفرێری ماتۆرسکلێك بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە جۆری پێكدادان، لە ترافیك لایتی نزیك مزگەوتی بوخاری شارۆكەی كەلار، شوفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لە دەستدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، قوربانییەکە ناوی زیدان بەکر عوسمانە و لە دایكبووی (١٩٩٦)ە، شوێنی نیشتەجێبوونی كەلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان پترۆڵ بووە، پاش رووداوەكە ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەی شارەدێی ڕزگاری ڕۆیشتووەتە سەر ڕێی سەرەكی و لە شوێنی ڕووداوەكە نەماوە، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێكردووە بەمەبەستی زانینی هۆكاری رووداوەكە.


PM:01:16:25/03/2023