دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی کەرکوكی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
لەمبارەیەوە یەکێتی قوتابیانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکردووە" بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (کاوە میروەیس) بەرپرسی ناوچەی زانکۆمان پێگەیشت".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا یەکێتی قوتابیانی کوردستان لقی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەكەن.
کاوە میروەیس بەرپرسی لیژنەی ناوچەی زانکۆی کەرکوكی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە پارێزگای کەرکوک گیانی لەدەستدا.