پەروەردەی كەلار دەربارەی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ئاگادارییەكدا سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و خوێندنگاكانی سنورەکە ئاگادار دەكاتەوە کە لەڕۆژی دوو شەممەوە ۲۷ – ۳ – ٢٠٢٣ تاكو ڕۆژی پێنج شەممە ٦ – ٤ – ٢٠٢٣ لیستی مانگی (۳)ی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە بكەن بە مەبەستی وردبینی كردن.
ڕاشیگەیاندووە" بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن بەرپرسیار دەبن لە نەهێنان و دواكەوتنی لیست و دەرخستەی خەرجكردنی شایستە دارایەكانی مامۆستایانی وانەبێژ".