مەرجەکانی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی میسی ئاشکرا بوو

رۆژنامەنوس  فێرناندۆ پۆلۆ مەرجەکانی گەڕانەوەی میسی بۆ یانەی ئاشکرای دەکات و رایدەگەیەنێت، یانەی بەرشەلۆنە نایەوێت لەگەڵ مێسی گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبێت.  وەک دەزانرێت لاپۆرتا دەیەوێت بیگەڕێنێتەوە.

پۆلۆ دەڵێت:"  بیرۆکەی مێسی ئەوەیە کە لە ئەوروپا بمێنێتەوە، بەرشەلۆنە دەیەوێت ئێستا خواستەکەی بزانێت ، بەبێ ئەوەی بەربەستی دارایی لەبیر بکات.

هەروەها لاپۆرتا دەزانێت گواستنەوەکەی گرنگ دەبێت بەڵام کاتی گونجاو لەبەرچاو دەگرێت.

بەپێی قسەی ئەم رۆژنامەنوسە، ئێستا ماوەتەوە بڕیارەکەی مێسی بزانین، کە دەبێت ڕۆڵێکی جیاواز لە تیپەکە و لە ژووری جلگۆڕین قبوڵ بکات، بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی و ئەو سەرکردایەتییەی کە بەدەستی هێناوە.  هەموو شتێک بەندە بە بڕیارەکەیەوە، یانەکە پێشبینی دەکات بڕیارەکەی بە شێوەی زانیاری لە لایەن یەکێک لە یاریزانەکان یان خودی چاڤیەوە بگات.

 رۆژنامەی مۆندۆش ئاشکرای دەکات،  لاپۆرتا دەیەوێت مێسی بگەڕێتەوە، لەڕووی پارەوە ئۆفەرەکەی بەرشەلۆنە باشترین نابێت، بەڵام هەموو شتێک بەندە بە ئیرادەی لیۆ بۆ گەڕانەوە.


 هەروەها لیۆ دەبێت ڕۆڵی نوێی خۆی لە ژووری جلگۆڕین قبوڵ بکات بە لەبەرچاوگرتنی تەمەنی و ئەو سەرکردایەتییەی کە لە غیابیدا نیشان دراوە.


PM:03:31:26/03/2023