گۆڵکاری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە یانەیەکی ئەوروپی داواکراوە

عەلی جاسم، گۆڵکاری هەڵبژاردەی لاوانی عێراق لە جامی خوار ٢٠ ساڵانی ئاسیا، ئۆفەرێکی فەرمی لە یانەی جێنتی بەلجیکی بۆ هاتووە.

 ڕۆژنامەنووسی عێراقی ماهر حەسەن وێنەیەکی ئۆفەری جێنت بۆ گواستنەوەی عەلی جاسم، یاریزانی یانەی کارەبا و هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی بڵاوکردەوە.

 عەلی جاسم ئاستێکی دیاری پێشکەش کرد لە پاڵەوانێتی ئاسیای خوار ٢٠ ساڵان، کە لە ١ تا ١٨ی ئازار لە ئەندەنوسیا  بەڕێوەچوو، کە تیایدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکی پێشکەشکرد لە کاتی گەشتی وڵاتەکەی بۆ یاری کۆتایی پێش ئەوەی لە یاری کۆتاییدا  دژی وڵاتی ڕێکخەر بدۆڕێت.

 عەلی جاسم تەمەنی ١٩ ساڵە و تا مانگی تەمموزی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی کارەبا هەیە.

 جێگای سەرنجە کە هەڵبژاردەی عێراق بە فەرمی بەشداری لە جامی جیهانی لاوان لە ئەندەنوسیا دەکات کاتێک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئاسیا.


PM:07:07:26/03/2023