ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی رەخنە لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر دەگرێت کە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا راپۆرتێکی گۆڤاری فۆڕین پۆلیسی لە پەیجی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە.
لەمبارەیەوە رێبوار بابكه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند" له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له رۆژنامه‌ی فۆڕن پۆلیسی دژی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، كونسوڵی ئه‌مریكا ده‌بێت داوای لێبوردن له گه‌لی كوردستان بكات، چونكه پێشێلكارییه‌كی زه‌قه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی" كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننا ئەنجامداوه كه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان رێك ده‌خات".
ڕێبوار بابکەیی ئاماژەی بەوەشکرد" قه‌واره‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ئه‌مریكا دروستنه‌بووه، تاكو به راپۆرتێكی رۆژنامه‌واني ئه‌وان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".