لە ئایندەیەکی نزیکدا تیروپشک بۆ پڕۆژەیەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان دەکرێت


دوای دواکەوتنی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کرێنیشان، دووبارە دەست دەکرێتەوە بە کارکردن تێیدا.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دواكەوتنی پڕۆژەكەش بۆ گۆڕینی ڕەگەزی زەوی پڕۆژەكە دەگەڕێتەوە و ھیچ ھۆكارێكی دیكەی نەبووە، لە ئێستاشدا ئامادەكاری تەواو كراوە و لە ئایندەیەكی نزیكیدا وەبەرھێنەر دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو فۆرمانەی كە لەلایەن كرێنشینانیش پڕكراوەتەوە لە دیوانی پارێزگای ھەولێر تیرۆرپشك بۆ ناوی كرێنشینان دەكرێت و دواتر دەست بە پرۆژەكە دەكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستا سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە هەولێر، بەڵام بە دواتر هۆکاری گۆڕینی زەوی پڕۆژەکە گۆڕانکاری لە کاتی دەستپێکردن بە کارکردن لەم پڕۆژەیەدا کرا.


PM:08:29:29/03/2023