وێنە.. هەیفا وەهبی لە مانگی رەمەزاندا سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

ئەستێرەی نواندن و گۆرانی عەرەبی هەیفا وەهبی لە نوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت. 

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لە مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت هەیفا بە ستایلیکی جیاواز و نوێ دەردەکەوێت. 

هەیفا وەهبی تەمەنی  ٥٠ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:01:16:30/03/2023