لێدوانێكی نوێی كونسوڵی ئەمەریكا سەبارەت بە هەرێمی كوردستان


كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وەكو حكومەتی ئەمریكا بەردەوام چاویان لەوەیە پەیوەندیەكانیان و وەبەرهێنانیان لە هەرێمی كوردستان بەهێز بكەن.

ئەمڕۆ رێككەوتنامەیەك لەنێوان وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیایەكی ئەمریكی راگەیەندرا، دوتر هەریەكە لە ئیرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری زیاتریان باسكرد.

ئیرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی ئەمریكا رایگەیاند، وەكو حكومەتی ئەمریكا بەردەوام چاویان لەوەیە پەیوەندیەكان و وەبەرهێنانیان لە هەرێمی كوردستان بەهێز بكەن. 

سەرەتای ئەم هەفتەیە شەیركردنی راپۆپرتێكی پێگەی فۆرن پۆڵەسی ئەمریكی كە بەناونیشانی "ماڵە كارتۆنییەكەی كوردستانی عێراق لەبەردەم روخاندایە" ئامادەكرابوو، پەیوەندی نێوان كونسوڵی ئەمریكا و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تێكچوو.



PM:02:41:30/03/2023