دهۆک.. لە قەزای ئامێدی بەفر دەبارێت
لە بەرە بەیانی ئەمڕۆوە هەینی کە دە رۆژە بەهارە شەپۆلێکی بەفربارین رووی لەهەرێمی کوردستان کردووەو سەرەتا لە دهۆکەوە دەستیپێکردووەو لەناوچەی ئامێدی و بەتایبەتی بەرزاییەکان بەفرێکی بەرچاو باریووە.
پەیامنێری ( سپی ) لەو دەڤەرە، رایگەیاند " لە بەرە بەیانی ئەمرۆوە کاتژمێر ٣ بەفربارین لە چیای مەتین و بەرواری باڵاو چەندان شوێنێی تر قەزای ئامێدی دەستیپێکردووەو، لە هەندێک شوێن زیاتر لە ٥ سم بەرزبۆتەوە".
تا ئێستا بەفربارین بەردەوامەو پسپۆرانی کەشناسی پێشبینی دەکەن تا سبەی شەممە بەردەوام بێت و لەناوچەکانی تری پارێزگای دهۆکیش بارانبارین بە چڕی درێژەی هەیە.
پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆلە درێژبێتەوە بۆ ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجەو لە بەرازییەکان بەفر و لە پێدەشتەکانیش باران ببارێت.
ئەم شەپۆلە لە باکوری کوردستان توندترەو لە چەندان ناوچەی جیاجیا بەفر باریووە.
AM:09:55:31/03/2023