لەگەڵ باران و بەفر، شەپۆلێكی خۆڵبارینیش بەڕێوەیە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و درەنگانی شەو كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، لەئەنجامی كاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی رووی لەناوچەكە كردووە بەھۆیەوە خێرای با لە بیابانەكانی رۆژئاوای عێراقەوە چالاك بووە و لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین باشوری پارێزگای موسڵ و رۆژئاوای پارێزگای ھەولێر و كەركوكی گرتۆتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لەكاتەكانی ئێوارەدا ئەو شەپۆە پێشرەوی دەكات بۆ سەنتەری پارێزگای ھەولێر و كەركوك و دواتریش ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە، بەڵام بەگشتی لەگەڵ ھاتنی بۆ ناوچەكان چریەكەی كەم دەبێتەوە بۆ خۆڵێكی مامناوەند و كەم لەدرەنگانی شەودا كۆتای پێدێت.



PM:04:47:31/03/2023