كۆمپانیایەكی دیكەى نەوتى كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت

كۆمپانیای نەوتی گەڵف كی ستۆنی كەندی تایبەت بە نەوت كە لە كێلگە نەوتییەكانی شێخان کار دەکات ئەمڕۆ كارەكانی خۆی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرت. 

كۆمپانیای نەوتی گەڵف كی ستۆنی كەندی لە ڕاگەیاندراویكدا بڵاویكردوەتەوە" بە تەواوی كاركردنمان لە كێڵگەكانی شێخان وەستاندووە، بەڵام كارەكان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەو نەوتەی كە ماوەتەوە بۆ عەمباركردن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەردەوامی چاوەڕوانییەكان بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایكردووە، حكومەتی ئەمریكا داوا لە بەغدا و هەولێر بكات، بە زووترین كات ئەو ناكۆكییە هەڵپەسێردراوانەی لەسەر هەناردەكردنی نەوت هەیانە چارەسەرى بكەن. 


PM:07:30:31/03/2023