باکوری کوردستان.. هاوڵاتییەک پێنج ئەندامی خێزانەکەی دەکوژێت و دواتر خۆیشی كوشت

لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان هاوڵاتییەک پێنج ئەندامی خێزانەکەی کوشت دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا. 
 
بەپێی هەواڵی میدیاكانی تورکیا، پاشنیوەڕۆی دوێنێ لە گەڕەکی ساڵیبابا لە خارپێتی باکووری کوردستان کەسێک بە ناوی (حوسێن فورات) کە پیشەی مامۆستا بووە، بە چەکی کڵاشینکۆف هێرشی کردووەتە سەر پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی کە پێکهاتبوون لە جەمالی باوکی، زەینەبی دایکی، مەسعوود و یوسفی برای و زەینەبی خوشکی دەکوژێت.

میدیاکانی تورکیا باس لەوەش دەکەن، هەر لە شوێنی ڕووداوەکە حوسێن دواتر بەهەمان چەک خۆیشی کۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێنا. 
 
دەشڵێن" حوسێن قەرزی زۆری قوماری لابووە و داوای لە باوکی کردووە هاوکاری بکات بۆ دانەوەی قەرزەکانی، بەڵام باوکی رەتیکردووە و پارەی پێنەداوە، دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا روویداوە و دواتر دایک و خوشک و براکانیشی چوونەتە نێو دەمەقاڵییەکە و گرژی لە نێوانیاندا روویداوە". 

دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی هەر شەش کەسەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی فورات کرا. 


AM:08:30:01/04/2023