وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشێوەیەکی کاتی گەنمی هاوردە قەدەغە دەکات

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی گەنمی هاوردە بکرێت بۆ ناو وڵات، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆ شەممەوە جێبەجێدەکرێت. 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی بازرگانی عێراق، لە ئەمڕۆوە تاوەکو کۆتایی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، رێگە بە هاوردەکردنی گەنم نادرێت.

بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

مانگی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندبوو، نرخی هەر تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران دەکڕنەوە. 


PM:12:03:01/04/2023