بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا خستەڕوو

بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت" کۆی گشتی دۆلاری فرۆشراو لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە (٨٧٠) ملیۆن دۆلار بووە". 

بانکی ناوەندی عێراق بێجگە لە ڕۆژی دووشەممە هیچ بڕە دۆلارێکی نەفرۆشتووە، چونکە هاوکات بووە لەگەڵ پشووی فەرمی، بەڵام لە ڕۆژانی دواتر تا پێنج شەممە بڕی ٨٧٦ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ١٨٠ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانەی ٢١٩ ملیۆن و ٥٧ هەزار و ٢٩٥ دۆلار بووە و بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی (١.٣٧%) بەرزبووەتەوە. 

هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە فرۆشی ٢٣٨ ملیۆن و ٧٥٨ هەزار و ٢٦٤ دۆلار بووە، لە کاتێکدا کەمترین فرۆش لە ڕۆژی یەکشەممە بووە کە فرۆشی ٢٠٢ ملیۆن و ١٣٤ هەزار و ٧١٥ دۆلار بووە.

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧١٤ ملیۆن و ٦٢٩ هەزار و ١٨٠ دۆلار بووە کە بە بەراورد بە فرۆشی کاش بە ڕێژەی (٧٠.٥٩%) زیادیکردووە ٢١٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار بووە.


PM:12:31:01/04/2023