کۆتایی هاتنی سەرما و بارانبارین ڕاگەیاندرا

کەشناسی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت، لە چوار رۆژی داهاتووشدا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

دەستەی کەشناسی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی کردەوە و دەڵێت، "سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەورو پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە".

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق ، رۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوریش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم و ناوەڕاست و باشور نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە ڕۆژی چوارشەممەش دەڵێت، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژانی پێشتر بەرزدەبنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم کردوو دوێنێش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر و سلێمانی بەفرباری و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.





PM:11:33:01/04/2023