بانكی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ ئاستی خستنەڕووی دۆلاری بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد كرد کە زیاتر لە ٢١٦ ملیۆن دۆلارى بە هەردوو شێوەی کاش و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢١٢ دۆلاری خستە بازاڕەوە.
زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٨١ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار و ٢١٢ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٣٤ ملیۆن ٩٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە.
دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٦ ملیۆن ٦٤٩ هەزار و ٧٥ دۆلاری بە هەردوو شێوەی حەواڵە و کاش خستە بازاڕەوە