نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت


وا بڕیارە لەئەمڕۆوە نرخی یەك لیتر بەنزین ٢٥ دینار داببەزێنرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو بەنزینەی حكومەتی عێراق كە دابەش دەكرێت.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، لەئەمڕۆوە نرخی بەنزین ٢٥ دینار دادەبەزێنرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو بەنزینەی حكومەتی عێراق كە بەسەر بەنزینخانەكان دابەش دەكرێت.

ناوبراو روونیكردەوە، لە دوای دابەزانی نرخەكەی نرخی لیترێك بەنزینی سوپەر دەبێتە ١٢٧٥ دینار، بەنزینی موحەسەن دەبێت بە ١١٢٥ دینار، لیترێك بەنزینی نۆڕماڵ ٩٢٥ دینار و غازیش دەبێتە ٥٥٠ دینار.




PM:02:13:03/04/2023