موچەیەکی 400ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی میسی کرا

رۆژنامەنوس فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ  یانەی هیلالی سعودی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ لیۆ مێسی ناردووە، کە مووچەکەی زیاتر لە 400 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک .

بەڵام  لەپێشینەی کارەکانی لیۆ میسی بەردەوام بوونە لە ئەوروپاو ئەو یاریزانە دەیەوێت گۆڵی زیاتر لە خولە گەورەکان بکات.


 لەلایەکی ترەوە لە ئێستادا بەرشەلۆنەش چاوەڕێی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات تا ئۆفەرەکەیان بۆ بنێرێت و گفتوگۆکان دەستپێبکات، کە ئێستا یانە کەتەلۆنیە بە جددی کار بۆ گەڕانەوەی دەکات.

 میسی لە ئێستادا ئۆفەرەکەی پاریس سانجێرمانی قبوڵ نەکردووە چونکە مێسی گەرەنتی وەرزشی دەوێت، کە کێ راهێنەری نوێی یانەکە دەبێت و پلانیان بۆ وەرزی نوێ چییە.


PM:10:05:04/04/2023