لە پرۆژەیەكی گەشتیاریدا پێنج ملیار دینار دیار نەماوە


پەرلەمانتارێكی لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە پرۆژەیەكی گەشتیاریدا پێنج ملیار دینار دیار نەماوە و پڕۆژەكەش كراوەتە باخچەیەكی بچووك.

شنۆ شەهید ئەشقی، پەرلەمانتاری لیژنەی دەسپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، لەكابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم، بەردی بناغەی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری بەناوی پڕۆژەی (پاركی ئاكرێ) لەشارۆچكەی ئاكرێ دانرا، كە حەوت ملیار دیناری بۆ خەرجكرا، بەڵام دەرئەنجام باخچەیەكی بچووكی بە بەهای كەمتر لە دوو ملیار دروستكرا و پێنج ملیار دینار دیارنەماوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە لیژنەی دەستپاكی لەسەر پێشنیاری بەندە، بەدواداچوون دەكرێت بۆ هۆكاری دیارنەمانی ئەو بڕە پارەیەو گۆڕینی گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی هەرێم بۆ باخچەیەكی بچووك.



AM:12:07:05/04/2023