تورکیا هۆکاری داخستنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ''بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە گەشتەکان بۆ سلێمانی راگیڕاون".

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، تانژو بیلگیچ: ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی عێراق بۆ نیشتنەوە - بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن''.

تانژو بیلگیچ لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داخستنی کایەی ئاسمانیی تورکیا بە رووی گەشتەکانی سلێمانی-دا، رایگەیاند: ''بەهۆی چڕبوونەوەی چالاکییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە سلێمانی و دزەکردنی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە بۆ ناو فڕۆکەخانەکە و بوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی گەشتەکان، ئەو بڕیارە دراوە''.

وتیشی: ''لە سێی نیسانەوە، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەڕووی ئەو فڕۆکانەدا داخراوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی-عێراق بۆ نیشتنەوە-بەرزبوونەوە بەکاردەهێنن''.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باسی لەوە کرد، کە لە قۆناغی یەکەمدا بڕیارەکە هەتا سێی تەمووزی ٢٠٢٣ کاری پێدەکرێت، هەتا ئەو بەروارە لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکەین و لەژێر رۆشنایی ئەوانەدا چاوی پێدا دەخشێنینەوە.



PM:03:49:05/04/2023