ئاشکرابوو بۆچی میسی موچەی ساڵانەی 400ملیۆن یۆرۆی هیلالی رەتکردەوە

داهاتووی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە میسی، تا 30ی حوزەیران بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە، کە وادەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیە لەگەڵ پاریس سانجێرمان.


 ڕۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی گارسیا گرۆڤای لە TYC، ئاشکرای کرد کە لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمان ئەو ئۆفەرە گەورەیەی لە یانەی ئەلهیلاڵی سعودی بۆ هاتبوو ڕەتیکردەوە.

 فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕی هەواڵەکانی گواستنەوەی یاریزانانە ڕایگەیاندووە، ئەلهیلال ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە مێسی کردووە کە ساڵانە بە 400 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، کە بڕە پارەیەک زیاترە لەوەی مێسی ئێستا لەگەڵ پاریس سانجێرمان وەریدەگرێت بە بڕی 359ملیۆن یۆرۆ.

 بەگوێرەی گارسیا گرۆڤا، مێسی لەگەڵ خێزانەکەی باسی ئەو بابەتەی کردووە و بڕیاری ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیارەی داوە، بەو پێیەی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت و لە ئێستادا بیر لە یاریکردن لە دەرەوەی کیشوەرەکە ناکاتەوە، ئەمەش لەلایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە پشتڕاستکرایەوە بە پشتڕاستکردنەوەی خواستی گەڕانەوەی ئەنتۆنێلای هاوسەری بۆ ئەوەی لە بەرشەلۆنە بژی.

 بە ڕەتکردنەوەی ئەو تاکە ئۆفەرەی کە مێسی تا ئێستا وەریگرتووە، داهاتووی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تا 30ی حوزەیران بە هەڵپەسێردراو دەمێنێتەوە، کە وادەی کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەیە لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

 هەواڵە هاوشێوەکانی فەرەنسا دووپاتی دەکەنەوە کە مێسی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت، بەو پێیەی ئەو نایەوێت بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکە، هەروەها ڕەنگە یانە فەرەنسییەکە بیەوێت بەردەوام نەبێت.

 بەگوێرەی میدیاکانی فەرەنسا، پاریس سانجێرمان دەیەوێت پڕۆژە نوێیەکەی تەنها لە دەوری کیلیان مباپێ بنیات بنێت، دوور لە مێسی و نەیمار، کە لەلایەن هاندەرانی یانەکەوە پێشوازییان لێناکرێت، کە لەم دواییانەدا زیاتر لە جارێک فیکەیان بۆ لێداون.

 گارسیا گرۆڤا دووپاتی کردەوە کە لە پێشینەی کارەکانی مێسی گەڕانەوەیە بۆ یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو، هەروەها قبوڵکردنی بیرۆکەی کەمکردنەوەی مووچەکەی هەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە کامپ نو ئەگەر یانەکە قەیرانەکانی یارییە داراییە پاکەکان و مووچەکەی تێپەڕێنێت سەقفێک کە ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ و دواتر تۆمارکردنی لە لیستەکانیدا.


PM:07:36:05/04/2023