ڕۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

بەپێی یاساى پشووه‌ ره‌سمیه‌كانى حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ٩ی نیسانی ٢٠٢٣، بەبۆنەی ساڵیادی روخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت.

هەروەها رۆژانی (١٩، ٢٢، ٢٣، ٢٤)ی ئەم مانگەش بەهۆی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان و جەژنی رەمەزان پشووی فەرمی دەبێت.


PM:11:34:05/04/2023