لەم حاڵەتەدا نرخی بەنزین لە هەرێم هەرزان دەبێت


راوێژكارێكی سەرۆكی ماوەبەسەرچووی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەبێت حكومەتی عێراق پشكی بەنزینی هەرێم زیاد بكات و بەوەش نرخی بەنزین دادەبەزێت.

دژوار فایەق، راوێژكاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوە درێژكراوە) بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە، ئەم رێكەوتنەی ئێستا كراوە بەهۆی دواكەوتنی بودجەوە بووە و هەرێم بەردەوام شاندی هەرێم هەوڵی داوە رێكەوتن بكات، بەڵام بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و دادگای پاریس بووە هۆی رێككەوتنی خێرا و كاتی و رێككەوتنی سیاسی هەیە بۆ هەناردەی نەوت و لە ئێستادا رەنگە بەهۆی لایەنی تەكنیكیەوە نەوت نەڕوات.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، دەبێت حكومەتی هەرێم پاكتاوێكی دارایی بكات تا بزانێت چەند قەرزاری فەرمانبەرانە و هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ باشبونی دۆخی دارایی پاشەكەوت و قەرز بدرێتەوە و دەشبێت حكومەتی عێراق پشكی بەنزینی هەرێم زیاد بكات و بەوەش دەبێت نرخی دابەزێت.

لێدوانی ئەو بەرپرسەی حكومەتی هەرێم لە كاتێكدایە ئێستا نرخی لیترێك بەنزین سەرووی هەزار دینارە، بەڵام لە ناوچەكانی حكومەتی عێراق بە 450 دینارە.



PM:11:20:06/04/2023