ئەمەریكا هەڵوێستی خۆی بۆ رێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت راگەیاند


بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن لەبارەی هەناردەكردنی نەوت.

ڤێدانت پاتێڵ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە  كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشوازی لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی توركیا - عێراقەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەمە دەرئەنجامی ماندووبوونی سەركردەكانی عێراقە كە پێداویستییەكانی هاوڵاتیانی عێراق لە پێش هەموو شتێكەوە دادەنێن.

رۆژی سێشەممەی رابردوو حكومەتی هەرێم و عێراق رێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیان لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقەوە ئیمزا كرد.



PM:11:58:06/04/2023