لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بازرگانێک و هاوڕێکەی گیانیان لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی بازرگانێکی خەڵکی پارێزگای دیالە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەو بازرگانە خەڵکی ناحیەی بوهریز لە باشووری باعقوبە لە کاتی گەشتێکی بازرگانیدا، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای سەرەکی (نەینەوا – هەولێر) لەگەڵ هاوڕێکەی گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە نزیک کۆمپانیایەکی سوپای عێراق ڕوویداوە، هەروەها فەرماندەی کۆمپانیای جێگیرکراو (نەقیبی یەکەم) بڕی (٣٨٠) ملیۆن دیناری گەڕاندەوە کە لە بەردەستی قوربانییەکەدا بوو دوای پەیوەندیکردن بە کەسوکاری بازرگانەکە و ڕادەستکردنی پارەکەی بە تەواوی.


PM:12:05:07/04/2023