بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پەلامارەکەی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند،"هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هەوڵە نەزۆکەکەی نۆکەرانی بێگانە بەتوندی ئیدانە دەکەین کە ئامانج لێی تێکدانی ئاسایشی سنووری سلێمانییە'. شەوی هەینی بەرواری ٧ی نیسانی ٢٠٢٣، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" کردەی تاوانکاری و بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراق بە چاوساغی و رێنیشاندانی لایەن و دەزگایەکی ئەمنی هەواڵگریی ناوخۆیی، حاڵەتێکی نامۆ نییە و مێژوویەکی درێژمان لەگەڵیدا هەیە. بەڵام سلێمانی و مێژووەکەی، سلێمانی و خەڵکەکەی زۆر لەوە گەورەتر و قارەمانترن کە خەیاڵی پووچی لایەنێک ناو و ناوبانگی لەکەدار بکات و ژیانی خەڵکەکەی تێکبدات". دەقی بەیاننامەکەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان:
Spee Media