هەسەدە رەتیدەکاتەوە مەزڵوم عەبدی کرابێتە ئامانج
" سپی " زانیاری نوێ بڵاودەکاتەوە



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو هەواڵانەوە بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکەن مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی  لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان کراوەتە ئامانج، ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوەو، بەپێی زانیارییەکانی " سپی "ش فەرماندەیەکی تری هەسەدە لە کاتی بۆردومانەکەدا لە فڕۆکەخانە بووە.

لە راگەیاندنی هەسەدا کە ئەمشەو ٨ ی نیسان بڵاوکرایەوە، هاتووە " ئەو هەواڵەی ئاماژەی بۆ ئەوە دەکرد مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج، بێ بنەماو ناڕاستە، فەرماندەی گشتی ئێستا لە کاردایە، ئامانجیش لە بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە سیاسییە رۆڵی تێکدان دەبینێت لە دژی هەندێک لە هێزەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق".

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئەو بەرپرسە کراوەتە ئامانج لە فڕۆکەخانەی سلێمانی  سەرۆکی ئیدارەی خۆجێی رۆژئاوای کوردستانە ناوی ( الهام احمد )و، نزیک بووە لە بۆردومانەکەوە، بەڵام بێ زیان دەرچووە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ ٧ ی نیسان هەینی لەلایەن درۆنەکانی تورکیاوە فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوەتە ئامانج، لەگەڵ ئەم هێرشەدا دەنگۆی بە ئامانجگرتنی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە بڵاوکرایەوە، هەسەدە لەم راگەیاندنەدا تێکڕای ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە.



AM:12:32:08/04/2023