سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا لە تورکیا دەکات بە فەرمی داوای لێبوردن بکات

ئەمڕۆ شەممە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد بە فەرمی داوای لێبوردن بکات لە بەرامبەر بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی، هەروەها داواش دەکات کە لە ڕێگەی دیالۆگەوە کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکات. 

لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند" ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دووبارە دەبنەوە، دوایینیان بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییە". 

ئاماژەش بەوە دەکات" ئەم هێرشە هیچ پاساوێکی یاسایی نییە کە دەسەڵات بدات بە هێزەکانی تورکیا بەردەوام بن لە نزیکبوونەوەیان لە تیرۆرکردنی مەدەنییە سەلامەتەکان بە بیانووی بوونی هێزی دژ بەر لەسەر خاکی عێراق". 

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات کە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ و داوای لێبوردنی فەرمی لەو کارانەی بکات. 

هەروەها داواش دەکات ئەم هێرشانە ڕابگرن و کێشە ناوخۆییەکانیان لە ڕێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بکەن، دەشڵێت" لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشەکان هەڵوێستێکی توندمان دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتووتردا دووبارە نەبنەوە".


AM:11:45:08/04/2023