"پێش هاتنی جەژن موچەى مانگى چوار دابەشدەکرێت"

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دارایی عێڕاق رایگەیاند، "پێش هاتنی جەژن فەرمانبەران و خانەنشینان موچەى مانگى چوار وەردەگرن".

میدیا عێراقیەکان لە زاری چاوگێکی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاویانکردەوە، وەزارەتی دارایی هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.

هەر بەپێى زانیارییەکان، وەزارەتى دارایی بڕیارە سەرەتا فەرمانبەران موچە وەربگرن و پاشان خانەنشین کراوەکان.

دابەشکردنى موچەى مانگى چوار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەکاتێکدایە حکومەتى (ماوە بۆ درێژکراوەی) هەرێم لە رێکەوتی ٤ی نیسان ی ٢٠٢٣ رایگەیاند، موچەى مانگى سێ دابەش دەکات و هێشتا نازانرێت تا جەژن دەتوانێت موچەى تەواوى فەرمانبەران و خانەنشینکراوەکان دابەش دەکات یاخود نا.

 
 


AM:12:03:09/04/2023