ئەنچیلۆتی هۆکاری دۆڕانەکەی ڤیاریاڵی ئاشکراکرد

پاش شکستی یانەکەی 3-2لە لالیگا،کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید قسەی کردوو باسی لە یاریەکەو دۆڕانەکە کرد.

 ئەنچیلۆتی وتی:" ئەستەمە بۆ ئێمە 100% پاڵنەرمان هەبێت، دوای ئەوەش وەک یارییەکانی دیکە سەرکەوتوو نەبووین، یارییەکەی چوارشەممە چیرۆکێکی دیکە دەبێت دژی چێڵسی سیحرەکەی بێرنابیۆ ئەمڕۆ کەمێک دابەزی، بەڵام ڕۆژی چوارشەممە لە باشترین ئاستی خۆماندا دەبین".

  ئەنچیلۆتی وتیشی : " ئەستەم بوو تۆپ وەرگرین، هەلێکمان هەبوو ئەنجامەکە بکەینە 3-1، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و توانیمان باشتر بەرگری بکەین”.

لەکۆتایدا لەسەر یاریەکەی چێڵسی ئەنچیلۆتی وتی:" گومانی تێدا نییە، ئێمە دەمانزانی یارییەکە ئاڵۆز دەبێت، بەڵام چوارشەممە شتێکی ترە، یارییەکی دیکەیە".


AM:12:46:09/04/2023